پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆكرات تەیار بەچەكی نیوەقورس، رەوانەی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
19:34 - 16 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: هێزێكی پێشمەرگەی پوشتە و پەراخ لەسەر بڕیاری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەمەبەستی بەرگریی لەخاكی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی ١٦ی گەلاوێژ ژمارەیەكی بەرچاو لەپێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ \"داعش\" و هەروەها پشتیوانی كردن لەپێشمەرگەكانی هەرێمی كوردستان چوونە جبهەكانی شەڕەوە.
یەكێك لەئەندامانی رێبەریی حیزبی دێمۆكرات لەلێدوانێك بۆ ئاژانسی كوردپا وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە وتی: \"حیزبی دێمۆكرات بە ئەركی نەتەوەیی خۆی دەزانێكە بەرگریی لەخاكی كوردستان بكات و دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە دەسكەوتی هەر چوار بەشی كوردستان دەزانێ\".
چەند رۆژ لەمەوبەریش حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا وێڕای رێزگرتن لەپیرۆزییەكانی خاكی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكانی كورد، ئامادەی خۆشیان بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە دەربڕیبوو.
هەر لەو پێوەندیەدا حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و وتەبێژی ئەو حیزبە وتبووی: ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوامان لێبكات ئامادەین هێز رەوانەی بەرەكانی شەڕ بكەین.
لەلایەكی دیكەوە رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی \"NRT\" ژمارەی ئەو هێزانەی كە رەوانەی شەڕ كراون ٢٥٠ پێشمەرگە راگەیاندووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەكردووە كە ئاخۆ حكوومەتی هەرێم داوای رەوانە كردنی هێزی لێكردوون یان نا.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمیی داوای هێزیان لەحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كردووە.
لەدرێژەی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و رێكخراوی \"داعش\"دا دەوترێت كە \"پارتی ئازادی كوردستان\"یش پێشمەرگەی رەوانەی بەرەكانی شەڕ كردووە.
ئەو هەواڵە لەلایەن ئاژانسی كوردپاوە پشتڕاست ناكرێتەوە و هەتا ئێستاش لەلایەن راگەیەنەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە تەئید نەكراوە.
ماوەیەكە شەڕ و پێكدادانەكان لە ناوچە كوردنشینەكانی عێراق بەتایبەت شنگاڵ، زوممار، رەبیعە و موسڵ قوناغێكی تازەی بەخۆیەوە بینیوە و لەو نێوەدا زیاتر لە سەد هەزار كوردی ئیزیدی لەترسی داعش ئاوارە بوونە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە بەردەوامی وردەکاری و رەوانەکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان، رووماڵ و بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی ١٦ی گەلاوێژ ژمارەیەكی بەرچاو لەپێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ \"داعش\" و هەروەها پشتیوانی كردن لەپێشمەرگەكانی هەرێمی كوردستان چوونە جبهەكانی شەڕەوە.
یەكێك لەئەندامانی رێبەریی حیزبی دێمۆكرات لەلێدوانێك بۆ ئاژانسی كوردپا وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە وتی: \"حیزبی دێمۆكرات بە ئەركی نەتەوەیی خۆی دەزانێكە بەرگریی لەخاكی كوردستان بكات و دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە دەسكەوتی هەر چوار بەشی كوردستان دەزانێ\".
رۆستەم جەهانگیری و کاوە بەهرامی لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات
ئەو ئەندامەی رێبەرییە بێ ئەوەی ژمارەی ئەو هێزە بدركێنێوتیشی: پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكرات بە چەكی نیوەقورسەوە و بە ورەیەكی بەرزەوە ئامادەی ئەو شەڕ و بەرگرییە بوونە.چەند رۆژ لەمەوبەریش حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا وێڕای رێزگرتن لەپیرۆزییەكانی خاكی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكانی كورد، ئامادەی خۆشیان بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە دەربڕیبوو.