پێشانگایەكی كەلەپووری لە شاری مەهاباد كرایەوە

17:21 - 17 خاکەلێوه 2712
كوردپا: به‌ ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌هاباد پێشانگای كەلەپووری كوردی \"هەوارگە\" لە تالاری وەحدەتی شاری مەهاباد لە رۆژانی 15 هەتا 23‌ی خاكەلێوە كرایەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو پیشانگایە لە رۆژانی دیاری كراودا لە كاتژمێر 9‌ی سەرلە بەیانی هەتا 1 و لە 3‌ی دوانێوەرۆ هەتا 9‌ی شەو بەردەوام دەبێت.

\"پێشانگای هەوارگە\"له‌ لایه‌ن به‌شی فۆلكلۆری كوردیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەهاباد بەرێوە دەچێت و بە گەورەترین پێشانگای ناوچەیی كەلەپووری كوردی دێتە ئەژمار.

\"4073.jpg\"


لەو پێشانگایەدا، ژیان و فەرهەنگی هاووڵاتیانی ناوچە كوردنشینەكان و كەلوپەل و جل وبەرگی تایبەتیان پیشان دەدرێ‌.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە بڕیارە هونەرمەند برایم قادری لەو پێشانگایەدا ئامادە بێت و بەرهەمەكانی خۆی پێشكەش بكات.

\"4074.jpg\"


\"4072.jpg\"


\"4084.jpg\"


\"4085.jpg\"


\"4086.jpg\"