پێشانگای وێنەی \"هاوار\" لە شاری سنە بەڕێوە چوو

14:53 - 6 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کچانی هونەرمەندی شاری سنە، پێشانگایەکیان بە ناوی \"هاوار\" سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە برد.

گرووپی هەنەرمەندانی \"کیژان فۆتو\"، بە کێشانی وێنەی توندوتیژی دژی ژنان، پێشگانگایەکی وێنەییان لە شاری سنە بەڕێوە برد.

ئەم پێشانگایە لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەز هەتا ٧ی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت و ئامانجی گرووپی کیژانی فۆتو لە بەڕێوەبردنی ئەو پێشانگایە، ڕەوایی بەخشین بە بەربەرکانێی زانستی دژی ئەو توندوتیژیانە کە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.

ئەوین عەباسی، سەمیرا مورادپوور، شایستە فەرتح، ڕۆژینا واسمی، سەنا بەناگر، ڕۆژین فەتاحی، هانا غوڵام‌وەیسی، پریسا ئووەیسی، ندا سەڵەواتی، شنە دژاگە، ئەسرا شەریعەتی، سەیران فەیهمی و سۆما موبارک شایی، ئەو هونەرمەندانە بوون، کە بەرهەمەکانی خۆیان لەو پێشانگایە، پێشکەش کرد.

بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگای کیژانی فۆتو، هاوکات بووە لەگەڵ ٢٥ نوامبەر ڕۆژی جیهانیی بەربەرەکانی لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە چووە.