پێشانگای سەر شەقام بۆ بوومەلەرزەلێدراوان لە شاری کرماشان بەڕێوەدەچێت
13:34 - 27 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە بوومەلەرزەلێدراوانی پارێزگای کرماشان، کۆمەڵێک لە کاریکاتۆریست و هونەرمەندانی ئەو پارێزگایە، پێشانگای وێنە و پوستێر و کاریکاتۆری سەر شەقام ، لەو شارە بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کاریکاتۆریست و هونەرمەندانی دەستڕەنگینی شاری کرماشان دەستیان کرد بە سازکردنی پێشانگایەکی سەرشەقام بە ناوی\"فرمێکسی یەڵدا\"، بۆ پشتیوانی لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەو پارێزگایە.
پێشانگای سەر شەقام لە، ٢٧ هەتا ٣٠ سەرماوەز بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت و هونەرمەندان و کاریکاتۆریستان بەرهەمەکانی خۆیان کە نیزیکەی٥٠ بەرهەمە، پیشان دەدەن.
رۆژی ٢١ی خەزەڵوەر، بوومەلەرزەیەکی ٧.٣ ڕیشتێری، زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند کە بە هۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار بوون.