پێش بینی بوونی 3 هەزار تووشبوو بە ویرووسی HIV لە كوردستان/ تووشبوان لە ریگای پێوەندیی جینسیەوە شناسایی نەكراون
13:23 - 14 سەرماوەز 2711
كوردپا: 430 نەخۆش و تووشبوو بە ویرووسی HIV لە پارێزگای كوردستان لە ناوەندی نەخۆشیە رەفتارییەكان شناسایی كراون كە 90 كەسیان لە شاری سنەن و رێژەیەكی زۆریش هێشتا شناسایی نەكراون.
شێرزاد سەیفی بەرپرسی ناوەندی راوێژكاریی نەخۆشیە رەفتارییەكان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، پێشبێنی دەكرێت زیاتر لە 3 هەزار نەخۆشی تووشبوو بە ویرووسی HIV لە پارێزگای كوردستان هەبێت.
شێرزاد سەیفی وتیشی، بەشێكی بەرچاو لە تووشبوان بە ویرووسی HIV لەلایەن ئەو ناوەندەوە شناسایی كراون، بەڵام نەخۆشە موعتادەكان و ئەو كەسانەی كەلە رێگای پێوەندیی جینسیەوە تووشی ئەو ویرووسە بوون، ناوێرن نەخۆشیەكەیان بدركێنن و دەیشارنەوە.
بەرپرسی ناوەندی راوێژكاریی نەخۆشییە رەفتارییەكان وتیشی: بە بەڵگەوە دەتوانین بلێین 60 هەتا 70 لە سەدی زیندانییەكان تووشی مادە هۆشبەرەكان بوون و وەها لێك دەدرێتەوە كە بەو چەشنە ئیعتیاد كۆنترۆڵ دەكرێت، لە حاڵێكدا بەهۆی نەبوونی ئیمكانات و كەشفی رێكارە جۆراوجۆرەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، لەم بارەوە شارەزایی باشتر بەدەست دەهێنن.
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشیە دەروونیەكان راشیگەیاندووە، راستە تووشبوون بە مادە هۆشبەرەكان و پێوەندیی جینسیی ناتەندروست لە هۆكارەكانی ئیدزن، بەڵام هەژاری، بێدەرەتانی و هەڵاواردنی رەگەزی، جینسی و شوناسیش بەشێكی ترن لە هۆكارەكانی پەرەسەندنی ئیدز.
پێشتریش دوكتور حوسێن بیگلەری بەرپرسی ناوەندی نەخۆشیە \"درمیەكان\"ی كرماشان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندبوو كەلە پارێزگای كرماشانیش 3 هەزار نەخۆشی تووشبوو بە ویرووسی HIV هەیە كە زۆربەیان تەمەنیان تەمەنیا لە نێوان 25 هەتا 35 ساڵ دایە و بەشێكی زۆر لە توشبوانیش لەبەر عورف و شەرمی كۆمەڵگا ناوێرن نەخۆشیەكانیان بدركێنن.