پیشکسوەتێکی سەقزی، میداڵی قارەمانیی جیهانی بەدەست هێنا

11:14 - 17 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: زۆرانوانێکی پیشکسوەتی سەقزی، میداڵی جیهانیی پیشکسوەتانی بەدەست هێنا.

"ئازاد عەلی محەممەدپوور"، زۆرانوانی ناسراوی سەقزی، لە فیناڵی کێبڕکێی پیشکسوەتانی جیهان لە زۆرانی فەرەنگیدا، میداڵی پاڵەوانیی بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٠ کیلۆیی، توانی بە سەر ڕکەبەڕە ڕووسییەکەی سەربکەوێت و بۆ دووهەمین جار قارەمانیی پیشکسوەتانی جیهان بەدەست بهێنێت.

"ئازاد عەلی محەممەدپوور"، لە ئاستی ئێران و جیهاندا و لە بواری زۆرانوانیی فەرەنگیدا، خاوەنی چەندین نازناوی جۆراوجۆرە.