پیشانگایەکی وێنەگریی لەشاری بۆکان کرایەوە

13:36 - 13 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەشاری بۆکان بۆ یەکەمین جار پیشانگایەک لەبەرهەمەکانی وێنەگرانی کوردی کوردستانی ئێران لە هۆڵی سیمورخی ئەو شارە کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی چەند رۆژە پیشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمی وێنەگرانی کورد لەشاری بۆکان کراوەتەوە.

ئەو پیشانگایە وێنەی وێنەگرانی ناسراوی کوردی وەک مەسعوود سەلیمی، ئیبراهیم سەعیدی، بابەک سەدیقی، پێژمان شوجاعی، لوقمان رەحیمی، مەهدی تەوەکوولی، نیما موحسێن پوور و ... لە خۆ گرتووە.

\"26821.jpg\"
پیشانگاکە لە رێکەوتی ٦ی جۆزەردانەوە کراوەتەوە و هەتا رێکەوتی ٢٠ جۆزەردان بەردەوام دەبێت.

پیشانگای بەرهەمی وێنەگرانی کورد بە دەستپێشخەری و بەڕێوەبەریی لوقمان رەحیمی وێنەگری ناسراوی کورد کراوەتەوە.

لوقمان رەحیمی ماوەیەک لەمەوبەر لەبەشی سروشتدا بەشداریی لەرکابەرییەکانی وڵاتی ئیسلۆنیدا کردبوو و توانیبووی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و میداڵی زێڕی باشترین وێنەی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.

لەو رکابەرییەدا بەرهەمی وێنەگرانی زیاتر لە ٢٠ وڵات تیایدا بەشدار بوون و لە چوار بەشی سەفەر، ئیسپۆرت، ئازاد و سروشتدا بەڕێوە چوبووو.

\"26826.jpg\"

\"26824.jpg\"

\"26823.jpg\"

\"26825.jpg\"

\"26832.jpg\"

\"26828.jpg\"

\"26827.jpg\"