پیشانگای پێشێلكاریی مافی نەتەوەكانی ئێران لە سوید بەڕێوە چوو
13:19 - 1 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پیشانگای پێشێلكاریی مافی مرۆڤی نەتەوەكانی ئێران بە جەخت كردن لەسەر مافی نەتەوەی عەرەب لە شاری \"ئوسلە\"ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی 28ی رەزبەری 1391ی هەتاوی (19ی ئۆكتۆبری 2012ی زایینی)، پیشانگای پێشێلكاریی مافی مرۆڤی نەتەوەكانی ئێران و بە جەخت كردن لەسەر مافی نەتەوەی عەرەب و بە چاوەدێریی \"ناسر عبیات\" چالاكی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهواز لە شاری \"ئوسلە\"ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
ناسر عبیات بەڕێوەبەر و پێكهێنەری ئەو پیشانگایە ئامانج لە رێكخستنی ئەو پیشانگایەی ئاشنایەتیی خەڵكی سوید لەگەڵ پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤی حكوومەتی ناوەندیی ئێران بۆ سەر نەتەوەكانی غەیرە فارس راگەیاندووە و وتوویەتی: لەو پیشانگایەدا بە كەڵك وەرگرتن لە سیستمی كۆمپیۆتێری توانیمان راپۆرتی بەڵگەمەند بە شێوەی وێنە و گرتەی ویدیۆیی و راپۆرت بۆ بینەران بخەینە روو.
لە بەشێك لەو پیشانگایەدا ئاماژە بە شێواز و حاڵەتەكانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە عەرەب نشینەكانی ئەهواز و نەتەوەكانی دیكەی ئێران كراوە و بەشێكی دیكەشی بۆ پیشاندانی رووداوەكانی پاش هەڵبژاردنی ساڵی 1388 تەرخان كراوە.
ئەم پیشانگایە لە ساڵانی رابردووشدا لەلایەن ناسر عبیات چالاكی مافی مرۆڤی ئەهوازەوە لە وڵاتی سوید بەڕێوە چووە.