پیشانگای هەوارگە لە شاری مەهاباد کرایەوە

15:07 - 11 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: پیشانگایەک تایبەت بە داب و نەریتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە شاری مەهاباد کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد پیشانگایەکی لەژێر ناوی \"هەوارگە\" تایبەت بە فەرهەنگ، داب و نەریتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەروەها نمایش کران بۆ نەوەی نوێ، کردەوە.

لەو پیشانگایەدا، لە ١٠ ژووری جیاوازدا فەرهەنگ و داب و نەریتی نەتەوەی کورد بەتایبەتی کەرەستەی کار کردن لە سەدەی رابردوودا کە زۆرتر لەلایەن هەوارچی و کۆچبەرەکانەوە کاری پێکراوە، نمایش دەکرێن.

\"11795.jpg\"
ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ٢ شیفتی سەرلە بەیانی و ئێواران بەرووی هاووڵاتیاندا کراوە دەبێت.

سالی رابردوو زیاتر لە ٣٠ لە هەزار کەس سەردانی ئەو پیشانگایەیان کردبوو.
هەروەها بریارە یەکەمین پیشانگای کاریکاتێریی سەر شەقام بە ناوەرۆکی \"مەسەلەی پێشینیان\" لە شاری مەهاباد دەستی بە کارەکانی خۆی بکات.