پیشان دانی چەند فیلمێكی سەركەوتووی كوردی لە فێستیڤاڵی ئێسكاتلەند
14:09 - 13 رێبەندان 2711
كوردپا: فێستیڤاڵی ساڵانەی فیلمەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین (ئێدینبۆرۆ)، ئەمساڵ بەشێك لە بەرنامەكانی خۆی بۆ پیشان دان و تاوتوێی فیلمە كوردییەكان تەرحان كردووە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بە پشت بەستن بە \"فیلم هاوس\" ماڵپەڕی تایبەتیی فێستیڤاڵی ئێدینبۆرۆ لە ماوەی دوو حەفتە كار و چالاكیی خۆیدا، هەوڵ دەدات چەند فیلمێكی سەركەوتووی سینەمای كوردی لە دەیەی رابردوودا پیشان بدات.
لەو فیلمە ناودارانەی سینەمای كوردی كە بڕیارە لەو فێستیڤاڵەدا پیشان بدرێن بریتیتن لە: \"سەفەر بۆ خۆر\" لە دەرهێنانی یەشیم ئوستاد ئۆغلوو، \"كیسەڵەكانیش دەفڕن\" لە دررهێنانی بەهمەن قوبادی \"هەژار\" لە دەرهێنانی هندان ئیپكچی، \"مارلۆ براندۆی من\" لە دەرهێنانی حوسێن كارابی، \"ژیان\" لە دەرهێنانی ژانۆ رۆژبەیانی، \"منداڵانی دیاربەكر\" لە دەرهێنانی میراز بزارۆ و هەروەها \"یاریی فووتباڵ\" لە دەرهێنانی شەوكەت ئەمین كوركی.
لە درێژەی ئەو فێستیڤاڵەدا كارگەی راهێنان بە بەشداریی \"مستەفا گونرۆغڵوو\" یەكێك لە خاوەن رایانی بیاڤی سینەمای كوردی و \"یوكسل یاوز\" لە بیاڤی سینەمای دێكیۆمێنتاریدا بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی ئێدینبۆرۆ كە تایبەت بە فیلمەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە رێكەوتی 17ی رێبەندان هەتا 1ی رەشەممەی 1390 لە ئێدینبۆر لە وڵاتی ئێسكاتلەند بەڕێوە دەچێت.