پیرۆزبایی ئازادكردنی شه‌نگال ده‌كه‌ین و هاوخه‌می شه‌هیدانی كاره‌ساته‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی پاریسین

20:30 - 25 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: كۆمه‌ڵێ له‌ نوێنه‌رانی پێشووی مه‌جلیس، ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نیی كوردستان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك، پیرۆزبایی ئازادكردنی شه‌نگالیان كردووه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هه‌روه‌ها هاوخه‌میی ده‌ربڕاوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كاره‌ساته‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریس.

جه‌لال جه‌لالی‏زاده‌، سیاوه‌ش حه‌یاتی و ئیجلال قه‌وامی له‌و ١١ كه‌سه‌ن كه‌ نامه‌ی پیرۆزبایی ئازادكردنی شه‌نگال و هاوخه‌میی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كاره‌ساتی پاریسیان واژۆ كردووه‌.

گرووپی داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی پاریسیان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

ده‌قی نامه‌ی نێردراو بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا له‌ خواروه‌دا هاتووه‌:

ویژدانه‌ به‌خه‌به‌ر و سه‌ربه‌سته‌كان!


پاش تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێك، شنگال گەڕایەوە باوەشی دایكی نیشتمان و سێبەری ڕق و توندوتیژی و مرۆڤكوژیی داعش لە سەر ئەو شارە ڕەوییەوە. ئێمە كۆمەڵێك لە چالاكانی سیاسی، مەدەنی، رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، ئەم سەركەوتنە پیرۆزە لە هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان پیرۆزبایی دەكەین و لەم ساتەوەختە شیرینەدا، خۆمان بە هاودڵ و هاوڕێی بنەماڵەی گیانبەختكردووانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی پاریس دەزانین و هیوادارین توندوتیژی، شەڕ و چاندنی تۆوی ڕق و قین لە ژێر هەر ناوێكدا لە جیهاندا نەمێنێت.

١ـ حەسەن ئەمینی ٢ـ ئیسماعیل موفتی‏زادە ٣ـ جەلال جەلالی‏زادە ٤ـ سیاوەش حەیاتی ٥ـ ئیقباڵ ڕەزایی ٦ـ حوسەین ئەحمەدی‏تەبار ٧ـ خالید تەوەكولی ٨ـ حاسڵ داسە ٩ـ سەباح شیانی ١٠ـ ئیجلال قەوامی ١١ـ فەردین كەمانگەر