پیرانشار/ چوارەمین فێستیڤاڵی فۆلكلۆری كوردی بەڕێوە دەچێت
15:51 - 1 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: چوارەمین فێستیڤاڵی فۆلكلوری كوردی لەژێر ناوی \"هەوارگەی سۆز\" لەلایەن دامەزراوەی فەرهەنگی ـ هونەری \"ئیلاهەی هونەر\" و بنكەی ئەدەبیی \"رووناک\" بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە لە بانگەوازێكدا بڵاویان كردۆتەوە، خوازیارانی بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵەدا دەتوانن بابەت و بەرهەم و لێكۆلینەوەكانیان بۆ ئادرسی [email protected] بنێرن.
بەیت و حەیران، گۆرانی، لاوک، مەقام، نوكتە، قسەی خۆش، بەند و بالۆرە، هۆرە، چەمەری، سیاچەمانە، لایەلایە، لاواندنەوە، گۆرانیی كاری ژنانە ( مەشەكەژاندن، دەسكەنە، دەسرەبادان)، گۆرانی پیاوان لەكاتی كاركردندا( دروێنە، جووت و جۆماڵ) ئەو تەوەرانەن كە بەشداران دەتوانن بەرهەمەكانیان بۆ ئەو فێستیڤاڵە بنێرن.
\"هەوارگەی سوز\" لە بانگەوازەكەیاندا ئامانج لەبەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵەیان بۆ رێزگرتن لە فولكلوری كوردی و هەڵدانەوەی مێژووی كولتوور و هونەری نەتەوەی كورد و رەخساندنێكی هەلێكی لەبار بۆ لێكۆلەڕانی ئەو بوارە، گەڕاندۆتەوە.
بەشداران دەتوانن هەتا رێكەوتی ٢٠ی رێبەندانی ئەمساڵ بەرهەمەكانیان رەوانەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی هەوارگەی سۆز لە پیرانشار بكەن.
وێنە: وەرگیراوە