پیرانشار/ دۆخی ئابووری، ٥٠٠ قوتابیی لە خوێندن بێبەری كرد

14:39 - 25 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: كێشەی بژێویی ژیان لەنێو بنەماڵەكانی شارستانی پیرانشار بووە هۆی ئەوەیكە ٥٠٠ قوتابیی ناوەندی واز لە خوێندن بێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەكانی شاری پیرانشار بە هۆی كێشە و سەرهەڵدانی قەیرانی بژیوی ژیان، دەستیان لە خویندن هەڵگرتووە.

ئەو ژمارەیە لە قوتابیانە كە سەرجەمیان سەر بە قوتابخانە دەوڵەتییەكانن لە ساڵی خوێندنی ٩٢ ـ ٩٣ بەجێ‌ماون.

هەواڵنێری كوردپا لیست و ناوی ئەو قوتابیانەی لەپیرانشار بەدەست هێناوە و رایگەیاندووە، نزیك بە ٤٩٤ قوتابی كچ و كوڕ بە هۆی كێشەی ئابووری بنەماڵەكانیان بە ناچاری وازیان لەخوێندن هێناوە.

لەو خشتەیەی كە هەواڵنێری كوردپا بڵاوی كردۆتەوە زۆربەی ئەو قوتابیانەی كە لەخوێندن بەجێ‌ماون خەڵكی ئاوایەكان و قوتابیی پۆلی ٣ی ناوەندی بوون.

\"24191.jpg\"
سعید پیوندی، جامعه‌شناس
بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەكان، زیاتر لە سەدا ٢٥ی لاوان كە لە تەمەنی خوێندن دان، هیچكات نەچوونەتە قوتابخانە و یان بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵەیی پەیوەست بەبازاری كار دەبەن و قوتابخانە بە جێ‌دهێڵن.

هەژاری و دەسكورتی بنەماڵەكان، كێشە و سەقەت بوونی سیستەمی بارهێنان و روانینی نەرێنی بنەماڵەكان لە گرینكترین هۆكارەكانی بەجێ‌مانی قوتابیانی لەخوێندن دێنە ئەژمار.

سەعید پەیوەندی، كۆمەڵناس باوەڕی وایە: ئەو كەسانەی لە بازنەی بارهێنان و فێركاریی بەجێ‌دەمێنن زیاتر خەڵكی ناوچە پەراوێزخراوەكانن و توێژینەوەكان دەریان خستووە ئەو ناوچانەی كە فارس زمان نین زیاترین رێژەی ئەو قوتابیانەی لەخۆ گرتووە كە لە خوێندن بێبەری دەبن.

\"24192.jpg\"

\"24193.jpg\"