پیرانشار؛ یووسف عومەرپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
10:31 - 12 رێبەندان 2721
ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف عومەرپوور" کوڕی "مستەفا" و خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەیی یاسایی دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلی عومەرپوور"، "موراد مامەڕەش"، "فەریاد شیلان"، "ئەیووب حەدیسی" و "ڕەحمان خێدمەتگوزار" خەڵکی شارستانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.