پیرانشار؛ هێمن ئەرزەن بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:59 - 11 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئەرزەن"، کوڕی حوسێن و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، هێمن ئەرزەن بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.