پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی کورد بە زیندان مەحکووم کرا

13:37 - 24 خەرمانان 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان قادری" کوڕی کەریم خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە زیندان مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری، و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەدە دژی نیزام" بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە و بەپێی یاسای "تەجمیع"، حوکمی "ئەشەد" بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرامانان، بە ڕەحمان قادری ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، ڕەحمان قادری بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا و ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی لە زیندان، ئازاد کرابوو.