پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:21 - 13 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر شێخە"، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەنوەر شێخە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.