پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:13 - 5 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عەلیزادە"، کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلاح عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

‌هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.