پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:26 - 29 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەلی‌زادە"، کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی "تەرکەش" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و پاشان ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کردووە.

ئیبراهیم عەلی‌زادە پاش دەسبەسەرکرانی، یەک جار پەیوەندیی تەلەفونیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.