پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:54 - 27 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "خەراپە"، دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)"، سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سەلاح عوسمانی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.