پیرانشار؛ سەلاح عەلیزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:35 - 7 بەفرانبار 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عەلیزادە" کوڕی "ئەبووبەکر" و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی سەلاح عەلیزادە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.