پیرانشار؛ دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لەگەڵ هاوژینەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:08 - 22 رەزبەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، سۆران خزری، چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار، لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی سوهەیلا عەبدوڵڵاهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە و ناوبراو لەگەڵ هاوژینەکەی دەسبەسەر کراوه.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی ۲۲ی ڕەزبەر، سوهەیلا عەبدوڵڵاهی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی دژی سۆران خزری، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.