پیرانشار؛ دوو خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا

10:02 - 30 خەزەڵوەر 2722

دوو خۆپیشاندەر بە ناوەکانی "تاهیر عەزیزی"، کوڕی سلێمان، تەمەن ۳۰ ساڵ و "کاروان قادرشوکری"، کوڕی ئیدریس و تەمەن ۱٦ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.

تاهیر عەزیزی شەوی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا و ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر و وتنی دروشمی بەڕێوە چوو.

هەروەها کاروان قادرشوکری کە شەوی شەممە ۲٨ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە توندی بریندار ببوو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر گیانی لەدەست دا.

هێزە سەرکوتکەرەکان بەشداربووانیان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی کاروان قادرشوکری ڕاستەوخۆ داونەتە بەر دەسڕێژی  گولـلە.