پیاوێکی بۆکانی هەوڵی دا، کچەکەی خۆی بکوژێت

12:13 - 6 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانان، پیاوێکی بۆکانی، بە مەبەستی کوشتنی کچەکەی، هەوڵی دا لە بەنداوی بۆکان بیخنکێنێت.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو پیاوە بە مەبەستی کوشتنی کچەکەی سەرەتا بە چەقۆ هێرشی کردووتە سەر کچەکەی و دواتر بە فڕێدانی بۆ نێو بەنداوی بۆکان ویستوویەتی بیخنکێنێت، بەڵام لەو هەوڵەی سەرکەوتوو نەبووە.

ئەو کچە لەلایەن تیمەکانی نەجاتی ساتیار و تیمێکی دیکە، لەو هەوڵە ڕزگاری بووە و ئەو پیاوەش دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا، نەزانراوە ئەو پیاوە، بە چ مەبەستێک هەوڵی کوشتنی کچە تەمەن ١٢ ساڵانەکەی داوە.