پیاوێک کۆتایی بە ژیانی هاوسەرەکەی هێنا

16:30 - 21 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە بە زەبری چەکی \" تاپڕ\" کوژراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەناوچەی مڕگەوەڕی ورمێ ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کە دایکی منداڵێکیش بووە بە تاپڕ تەقەی لێکراوە.

ئەو ژنە کوردە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی \" ج.چ\" تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

\"28156.jpg\"
ژنێکی خەڵکی ناوچەی ورمێ و تەمەن ٢٨ ساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکی تاپڕ کوژراوە
\"ج.چ\" کە بکووژی ئەو ژنە ٢٨ ساڵەیە بووە پاش ئەنجامدانی تاوانەکەی، کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و هەڵاتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای وتووە: ئەو ژن و مێردە کە خەڵکی ئاوایی \"هەلەج\"ی ورمێ بوون پێشتریش کێشەی خێزانیان هەبووە.

دەوترێت کە بکووژەکە ئەگەری ئەوەی هەیە کوردستانی ئێرانی بەرەو سنوورەکانی وڵاتی تورکیە بەجێهێشتبێ.