پیاوێک لە دیواندرە بەدەستی خێزانی دووەمی کوژرا

16:35 - 23 رێبەندان 2721

حەوتووی ڕابردوو کەسێک بە ناوی "ئیسماعیل وەزیری" خەڵکی گوندی "قەرەگوڵـ"ـی سەر بە شاری دیواندەرە کوژرا.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو هاووڵاتییە بە دەستی ژنی دووەمی و بە هاوکاری دوو کەسی دیکە کوژراوە.

بکوژەکان پاش کوشتنی ئیسماعیل، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تەرمەکەی لە پارکینگی ماڵەکەیدا حەشار دەدەن.

 بەپێی وتەی خەڵکی ناوچەکە، بکوژەکان نەناسراو بوون کە دواجار لەژێر گوشاری ژنی یەکەمی، ژنی دووەمی دان بە تاوانەکەدا دەنێت کە ئەو کارەی بە هاوکاریی دوو کەسی دیکە کردووە.

بکوژەکانی ئەو هاووڵاتییە بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی لایەنی پێوەندیدار کراون و  ئێستا تۆمەتباران لەژێر لێکوڵینەوەدان.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری کوژرانی "ئیسماعیل وەزیری"، زانیارییەکی ورد بە دەست نەهاتووە.