پۆلیسی +١٠ و کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانیان لە مەریوان

12:08 - 11 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له‌خزمه‌تگوزاریی پۆلیسی +١٠ـی ئه‌و شاره‌ناڕازین و هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن هه‌تا ٢٠ رۆژ له‌سه‌فه‌کاندا ده‌مێننه‌وە.

له‌م پێوه‌ندییه‌دا و به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌هاووڵاتییانی شاری مه‌ریوان بۆ جێبه‌جێ بوونی کاره‌کانیان شه‌وێکی پێشتر له‌سه‌فه‌درێژه‌کاندا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش کاره‌کانیان له‌لایه‌ن پۆلیسی +١٠ـه‌وه‌جێبه‌جێ ناکرێت.

ئه‌مه‌له‌حاڵێک دایه که‌کارمه‌ندانی ئیداره‌ی پۆلیسی +١٠ له‌مەریوان وێڕای بێ‌حورمه‌تی به‌هاووڵاتییان، کاره‌کانیان به‌بیانووگه‌لێک ناڕوون وه‌دوا ده‌خه‌ن. به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندکارانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن له‌زانینگه‌کانن.

گۆڕینی ره‌گه‌زنامه‌، گۆڕینی مۆڵه‌تی لێخوڕی، دیاری کردنی شوناس و ناسنامه‌و کاره‌کانی نیزام وه‌زیفه‌له‌ئەرکەکانی پۆلیسی +١٠ دێنە ئەژمار.

له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانیشدا هاووڵاتییان وه‌ڵامی پێویست بۆ جێبەجێ نه‌کردنی کاره‌کانیان وه‌رناگرن‌.