پۆلیسی "قوبرێس" چالاکێکی سیاسیی عەربی خەڵکی ئێرانی دەستبەسەر کرد

16:45 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی سیاسیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز لە بەشی \"یونانی نشین\"ی قوبرێس لەلایەن پۆلیسی ئەو وەڵاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی سیاسیی عەربی خەڵکی ئەهواز بەناوی \"فاڕووق سۆفی\" لە کاتی چوون بۆ ئوروپا، لەلایەن پۆلیسی قوبرێسەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە عەرەبە لە فڕۆکەخانەیەکی بەشی یۆنانی نشینی قوبرێس هاوڕێ لەگەڵ هاوسەر و منداڵە ساواکەی دەستبەسەر کراەو هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

\"13382.jpg\"
فاڕووق سۆفی، چالاکی سیاسیی عەربی خەڵکی ئەهواز
چالاکانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهوازی رایانگەیاندووە، فاڕووق سۆفی و بنەماڵەکەی بەهۆی لێدوان بۆ میدیا عەرەب زمانەکانی دەرەوەی وڵات، سەبارەت بە پرسی سیاسی و ئابووریی ناوچە عەرەب نشینەکانی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەرەوڕووی زەخت و فشار بوونەتوە و بەناچاری زێدی خۆیان بەجێهێشتووە.

چالاکانی مافی مرۆڤی عەرب داوایان لە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە بەهانای ئەو چالاکە سیاسییە و بچن و لەو پەیوەندییەدا هەڵوێستی جیدی لەخۆیان نیشان بدەن.