پۆلیسی تورکیە لە ماوەی ٢٠ رۆژدا ٢٣٣ منداڵی کوردی دەستبەسەر کردووە

13:32 - 2 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە کەلە ماوەی نزیک بە ١١ مانگدا ٤١٧ منداڵی کورد لە کوردستانی تورکیە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیە لە سەرەتای ساڵی زاینییەوە هەتا ئێستا ٤١٧ منداڵی کورد دەستبەسەر کراون کە ٢٢٣ کەس لەو مندالانە تەنیا لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیە، لەماوەی ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١١دا سەرجەم ١٠٧٥ منداڵ دەستبەسەر کراون کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٣٠٩ کەس حوکمیان بۆ بڕاوەتەوە.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) پێشێلكاریی‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان لە تورکیە زیادی‌ كردووه‌.

بەپێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیە ـ ئامەد (IHD) كە پێشتر ماڵپەڕی لێڤین پرێس بڵاوی كردبۆوە، لە ماوەی ٩ مانگدا ٢٦ هەزار و ٩٣٩ حاڵەتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە كوردستانی توركیە تۆمار كراوە.