پۆلیس لەشاری محەممەدیار بەدوای جنۆکەدا دەگەڕێ + وێنـــە

19:31 - 2 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاویشتنی بەرد بۆ نێو ماڵ و ماشێن هاووڵاتییان لە شوێنێکی نادیارەوە، ترس و دڵەراوکێی لای هاووڵاتییانی شاری \"محەممەدیار\"ی سەر به ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دروست کردووە.

ماوەی ١٠ شەوە ماڵی یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری محەمەدیار، لە شوێنیکی نادیارەوە دراوەتە بەر بەرد و سەرەڕای خۆ داگرتنی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هاویشتنی ئەو بەردانە، هەتا ئێستاش فڕێ درانی ئەو بەردانە بەردەوامە.

ژن و پێاوێکی بەساڵاچوو کە دانیشوانی ئەو خانووبەرەیەن، رایانگەیاندووە، \"سەرەتا وامان زانی کەسێک دەیهەوێ ئازارمان بدات، بەڵام هاویشتنی ئەو بەردانە ماوەی ١٠ شەوە بەردەوامە و چەندین جار بەرخۆمان کەوتووە و شووشەی باڵاخانەکانیشی لێ شکاندووین\".

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری نەغەدە بڵاوی کردەوە، پاش تێپەربوونی ٤ رۆژ بەسەر ئەم رووداوەدا و بە رۆژی رووناک ماشێنی پۆلیس و هەروەها \"مینی بووس\"ی هاووڵاتییەک دراوەتە بەر بەرد و شیشەکانیان شکێندراوە.

ئەو خانووبەرەیە کە لە قەراغ شار هەڵکەوتووە، دەوروبەرەکەی هیچ خانوویەکی دیکەی لێ نییە و سەرجەم لە زەویی کشتوکاڵی و باخ و باخات پێکهاتووە.

ئەم هەواڵە لەنێوان هاووڵاتییانی شاری \"مەحمەد یار\"دا بڵاو بۆتەوەو دەنگۆیەک هەیه کە گۆیا هاویشتنی ئەو بەردانە کاری جنۆکە بێت.

دەگوترێت، هەنووکە هاووڵاتییان بۆ دیتنی جنۆکە و بینینی ئەو بەردە فڕێ‌دراوانە، سەردانی ئەو خانووە دەکەن و ئەمەش ناڕەزایەتیی ئەو ژن و پیاوەی لێکەوتۆتەوە.

هەنووکە پۆلیسی مەحمەدیار و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، ماوەی ١٠ دەوروبەری خانووبەرەکەیان تەنیوە وسەرەڕای ئەمەش هاوێژرانی ئەو بەردانە بەردەوامە و خاوەنی ئەو خانووبەرەیەش گوتوویەتی، وردە وردە بڕوام هێناوە کە ئەم بەردانه لە لایەن جنۆکەوە دەهاوێژرێن.

وێنــە: نیما میرزا عەلی‌پوور
\"14848.jpg\"

\"14847.jpg\"

\"14846.jpg\"