پڕۆژەی مەیدانیی كتێبی ژیانی شاعیرانی عارفی كورد كۆتایی پێهات
15:10 - 3 جۆزەردان 2712
كوردپا: كاری داڕشتنی پڕۆژەی مەیدانیی كتێبخانەی شاعێرانی عارفی كوردستانی ایران و هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەرپرسی ناوەندی فێركاریی زمان و ئەدەبیاتی منداڵانی \"ئەدەب\"ی بۆكانەوە كۆتایی پێهات.
مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسی ناوەندی فێركاریی ئەدەب، بۆ كاروباری ئەدەبیاتی منداڵان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی كوردپرێس، ئاشكرای كردووە ئامانج لە جێبەجێ كردنی ئەم پڕۆژەیە ناساندن و تاوتوێی لایەنەكانی ژیان و بەرهەمی شاعیرانی عارف لە پارێزگاكانی كوردستان، ئیلام، كرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوا، خوراسان و كوردستانی عێراقە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، بەم زوانە ژیاننامەی 82 كەس لە بیرمەندان و شاعیرانی عارفی كورد لە كوردستانی ئێران و 25 كەس لە شاعیرانی كورد لە هەرێمی کوردستان لە دووتوێی كتێبێكدا چاپ و دەخرێتە بەردەم خوێنەران.
ئیلخانی زادە راشیگەیاندووە: لە پرۆسەی جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژەیەدا، دیمانەی زانستی لەگەڵ كەسانی پسپۆڕ و خاوەن را و توێژەرانی شارە جیاجیاكانی ئەو پێنج پارێزگایە و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە.
چەندین ئەدیب و چالاكی فەرهەنگی وەكوو: رزگار نووری، شەهرام حەسەن زادە، پرشنگ ئیلخانیزادە، سەید یاسین قورەیشی، رەحمان جەوان، سەعید نەجاڕی و فەوزیە سوڵتان بەیگی لە جێبەچێ كردنی ئەو پڕۆژەیەدا هاوكارییان كردووە.
ناوەندی فێركاریی ئەدەب ماوەی چەند ساڵێكە لە شاری بۆكان دامەزراوە و لە بواری فێركردن و بارهێنان و فێرگەی زمانی كوردی، ئەدەبیاتی منداڵان، كارگەی شێعر و چیرۆك، رەخنەی ئەدەبی و... چالاكە و هەتا ئێستا چەندین كۆڕ، سیمینار و فێستیڤاڵی فەرهەنگی و ئەدەبی و یادمانی ئەدیبان و نووسەرانی كوردی بەڕێوە بردووە.