پڕۆژەی بەنداوی كەنگیر لە شاری ئەیوان بە هۆی كێشەی ماڵیەوە راگیرا
13:08 - 24 سەرماوەز 2711
كوردپا: قوناغی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەنداوی كەنگیر لە شاری \"ئەیوان غەرب\"ی ئیلام بە هۆی نەبوونی ئیمكاناتی ماڵیەوە راگیرا و سەرجەم فەرمانبەران و كرێكاران بە ناچاری لەسەر كار لابران.
ئەو كومپانیایەی كە وەكوو بەڵێندەر لێپرسراوە لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە هۆكاری راگرتنی قۆناغی جێبەجێكردنی بەنداوی كەنگیری گەڕاندۆتەوە بۆ گران بوونی نرخی سووتەمەنی بە تایبەت سووتەمەنی گازوئیل و بایەخ نەدانیان لەلایەن شیركەتی ئاوی ناوچەی ئیلام بۆ درووست كردنی ئەو بەنداوە.
ماڵپەڕی \"ایلام امروز\" بڵاوی كردەوە، شیركەتی ئاوی پارێزگای ئیلام توانایی بەڕێوەبەری نیە و هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەو بودجەیەی كە بۆ كاروباری عومرانی تەرخان كراوە وەری بگرێت.
پێشتریش داریوش قەنبەری نوێنەر ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، لە دوای تێپەر بوونی20 ساڵ هەتا ئێستا نەتوانراوە پرۆژەی بەنداوی كەنگیر بچێتە قۆناخی كۆتاییەوە.
ئاوی رووباری كەنگیر دوای تێپەڕینی بە پارێزگای ئیلامدا دەچێتە وڵاتی عێراق و ئەو وڵاتە توانی لە ماوەی یەك ساڵدا بەنداوی لێدرووست بكات.
لە ئەگەری درووست بوونی بەنداوی كەنگیردا، ئاوی ئەو بەنداوە لە رێگای لوولەیەكی7 كیلو میترییەوە دەبررێتەوە ناو زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەی ئەیوانی غەرب لە پارێزگای ئیلام.