پڕۆژەی ئاودێریی بارانیی زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەشتی كامیاران بە نیوەچڵی ماوەتەوە
18:38 - 10 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پڕۆژەی ئاودێریی بارانیی زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەشتی كامیاران و كرماشان كەلە ساڵی ١٣٧٥ەوە دەستی پێكردووە، هەتا ئێستا جێبەجێنەكراوە و بە نیوەچڵی ماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەرچەند پڕۆژەی كاناڵ كێشی و گەیاندنی ئاو بە زەوییە بایرەكانی دەشتی كامیاران و كرماشان بە خێرایی چۆتە پێش، بەڵام بەرەبەرە رەوتی كارەكە وەستاوە و سەرەنجام پەكی كەوتووە.
لە ساڵی ١٣٧٥ ەوە كە پڕۆژەی سازكردنی بەنداوی گاوشان دەستی پێكردووە، وەرزێڕانی ئەو ناوچانە بەو هیوایەی ئاوی ئەو بەنداوە لە رێگای \"توونەیل\"ەوە بكێشرێتەوە و زەوییەكان ببەنە بەر ئاو، چاوەڕێن، بەڵام كەمتەرخەمی و پشت گوێخرانی ناوەندە پێوەندیدارەكان ئەو پڕۆژەیەی پەك خستووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، كە پڕۆژەی ئاوگەیاندن و ئاودێریی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانە سپێردراونەتە شیركەتە بەڵێندەرییەكان و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەو بۆنەوە خاوەن زەوییەكانی ئەو ناوچەیە لە كێڵانی زەوییەكانیان بێبەش بوون بەو هیوایەی كە بخرێنە گەڕ و كۆتاییان پێبێت، بەڵام هێشتا بە نیوەچڵی ماونەتەوە.
پێشتر هێندێك لەو شیركەتە بەڵێندەرانە كارەكانی خۆیان بە رێكوپێكی ئەنجام داوە، تەنیا شیركەتی \"فلارک\" بە شێوەی سەقەت و بێپلان كارەكانی ئەنجام دەدات، ئەمەش لە كاتێك دایە كە ئەو شیركەتە زۆر زووتر لە شیركەتەكانی دیكە كارەكانی دەست پێكردووە، هەرچەند نزیك بە ٦٠% كارەكانی جێبەجێكردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زەوییەكی بە كامڵی تەحویل نەداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەو شیركەتە تەنیا لوولە بچووكەكانی ناوەتە كار و لە زۆر شوێن شالوولەكانی نەناوەتە كار و هەروەها ئەو چاڵ و قووڵكانەی كە هەڵكەنراون بە تەواوەتی پڕ نەكراونەتەوە و وەرزێڕان ناچار بوون بە خەرجی خۆیانەوە ئەو كارە ئەنجام بدەن و هێندێ لە زەوییە كشتوكاڵییەكان بەهۆی هەڵكەندنی چاڵ بە كەڵكی كاری كێڵان و چاندن نایەن.
یەك لەو وەرزێڕانە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، كە هۆكاری ئەو شپرزی و كەمكارییانەی لە یەكێك لە ئەندازیارانی شیركەتی \"فلارک\" پرسیوە و ناوبراو وتوویەتی: \"هۆكاری پێشنەكەوتنی ئەو پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی بەڕێوەبەری و تەنگەژەسازكردنی بێهۆیە لە رەوتی كارەكەدا\".
لە حاڵی حازردا ئەو شیركەتە بە تەواوەتی كارەكانی راگرتووە و هیچ چەشنە كارێك ئەنجام نادات و ئەو لوولانەش كە بۆ كار براونەتە ناو زەوییە كشتوكاڵییەكان گەڕێنراونەتەوە بۆ كۆگای گشتی.