پچڕانی ئینتێرنێت لە كرماشان خەڵكی لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو كردووە
20:16 - 25 رێبەندان 2711
كوردپا: نەبوونی خێرایی و پچڕانی ئینتێرنێت لە پارێزگای كرماشان ئیداراتی دەوڵەتی و هاووڵاتییانی لەگەڵ كێشە بەرەڕوو كردووە.
لە چەند رۆژی رابردووە نەبوونی خێرایی و پچڕانی ئینتێرنێت لە پارێزگای كرماشان وای كردووە كە ناوەندە دەوڵەتییەكان لە دانی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان خۆیان ببوێرن.
هەواڵدەرییە ناوخۆییەكانی وڵاتی ئێران بڵاویان كردەوە، لە شاری كرماشان دەرگای زۆربەی كافی نێت و كۆمپانیا ئێنتێرنێتییەكان داخراوە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان لەو پێوەندییەدا نەداوە.
كێشەی ئینتێرنێت لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران كاری كردۆتە سەر سیستمی بانكی و هاووڵاتیانیش لەو كێشەیە بێبەری نەبوون.
هەر لەو پێوەندییەدا بەكارهێنەرانی ئینتێرنێتی نەیانتوانیوە كەڵك لە وێبگەڕ و \"پست الكترونیكی\" وەربگرن.
لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران ئەو رەوتەی بە \" ئەزیەت و ئازاری خەڵكی\" وەسف كردووە.
هەر دوو كۆمپانیای \"مخابرات ایران\" و \"پێوەندیی سەیار\" كە سەر بە ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانن، زۆرترین پشكیان لە داهاتی ئینتێرنێت وەبەر دەكەوێ.