سنە؛ حوکمی سێدارەی ئارام زارعی جێبەجێ کرا

12:12 - 26 جۆزەردان 2726

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئارام زارعی" خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە تەمەن ٤٤ ساڵەیە، پاش کوشتنی هاوسەرەکەی بە ناوی "ئایدا حەیدەریان"، دەسبەسەر کرا و پاش دادگاییکرانی لە دادگای سزاکانی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.