پچڕانی دووبارەی برق و ئاوی ٥٠ هەزار هاووڵاتیی ئابدانان

18:55 - 3 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: كارەبای شاری ئابدانان بە هۆی ئیتسال و رزیویی کابلەكان لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو بۆتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە كاتژمێر ٩ی شەوی رابردووەوە كارەبای هاووڵاتیانی شاری ئابدانان لە ئوستانی ئیلام پچڕاوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە چارەسەر نەكراوە.

بەرپرسانی ناوچەیی پچڕانی كارەبایان گەڕاندۆتەوە بۆ بارینی بەفری زۆر لە بەرزاییەكانی \" كەبیر كێو\" كە شوێنی هێڵی گواستنەوەی كارەبای دەرەشار ـ ئابدانانە.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بارینی بەفر لە ئوستانی ئیلام خۆشحاڵیی خەڵكی لێكەوتۆتەوە و لە هەمان كاتیشدا كێشەی سووتەمەنی و هاتوچۆشی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لەوبارەیەوە بەرشیچوەبەری گشتیی ئیدارەی كارەبای ئوستانی ئیلام وتوویەتی: شەوی رابردوو بەدرە و دەڕەشاریش كێشەی رووناكیان هەبووە و بەپێی زانیارییەكانی ئیرنا ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە.

سەرجەم قوتابخانەكانی دانی بەیانیان ئەمڕۆ یەكشەممە تەعتیل كراون و دووكان و بازارەكان بە هۆی نەبوونی كارەباوە چالاكیان نەبووە و تەنانەت نانەواییەكانیش نەیاتوانیوە نان بكەن.

\"24932.jpg\"
پاش ١٨ ساڵ لە دەڕە شار بەفر باری
دەوترێت كە داری تیر بەرقەكانی ئەو ناوچەیە بە هۆی كۆنیان تووشی پرتووكاوی و رزین هاتوون و ناوەندە پێوەندیدارەكانیش لەوپێوەندیەیدا هیچ كارێكیان نەكردووە.

پچڕانی بەرق و نەبوونی رووناكی لەشارەكانی ئوستانی ئیلام لەحاڵێكدایە كە رۆژی ٢٢ی رێبەندان مەودای ٤٠ كیلۆمیتری راگواستنی بەرق لە دەڕەشارەوە بۆ ئابدانان لەگەڵ كێشەی تەكنیكی بەرەوڕوو ببوویەوە و بەم هۆیەو ٧٢ كاتژمێر كارەبا پچڕابوو.

حەفتەی رابردووش وەزیری وزە سەردانی ئیلامی كردبوو و سەبارەت بەو كێشانە داوای لێبوردنی لەخەڵک كردبوو.

شارستانی ئابدانان لە ١٦٤ كیلۆمیتری باشووری ئیلام هەڵكەوتووە.