پلەی ١٠٥ی ئێران لە بواری شادی لە جیهاندا

12:22 - 27 رەشەمه 2715
آژانسی کوردپا: بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان لە ئاستی جیهاندا، وڵاتی ئێران پلەی ١٠٥ی لەو بواری شادی‌دا هەیە و دانمارک یەکەمین وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی گەشەی ڕێکارەکانی بەردەوام و دامەزراوەی زەمینی زانستگەی کۆلۆمبیا کە پلەی وڵاتانی جیهانی لە بواری شادی‌دا لە جیهاندا هەڵدەسەنگێنن لە دوایین لێکۆڵینەوەدا وڵاتی ئێران لە بواری شادیدا پلەی ١٠٥ی لە نێو وڵاتانی جیهاندا هەیە.

هەروەها وڵاتانی ئامریکا، پلەی سێزدەهەم، ئاڵمان شازدەهەم و ئێران لە نێو ١٥٧ وڵاتدا پلەی ١٠٥ی هەیە.

وڵاتانێکی وەک دانمارک، سویس، ئیسلەند، نوروێژ و فەنلاند بە ڕیز پلەی یەکەم تا پێنجەمیان هەیە.

ئەو پلەبەندییە بەپێی پێوەرەکانی وەک بەرهەمی ناپاقژی نیشتمانی، ڕێژەی گەندەڵی، هیوا بە ژیان و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام دراوە.

ئەو لێکۆلێنەوەیە دەری خستووە کە بۆ هەست پێکردن بە شادی تەنیا ڕێژەی بەرهەمی ناپاقژی نیشتمانی و دارایی بایەخی نیە بەڵکوو دابەشبوونی سامان و دارایی و کەمبوونەوەی کەلێنی چینایەتی بۆ شادی لە کۆمەڵگادا گرینگە.

وڵاتانێکی وەک بڕۆندی، سووریه، تۆگۆ، ئەفغانستان و کۆماری بنین لە ڕۆژئاوی ئافریقا بە ڕیز ناشادترین وڵاتانی جیهانن و وڵاتانی وەکوو ئیتالیا پلەی ٥٠، ژاپۆن ٥٣ ٢ ڕووسیه ٥٦یان هەیە.

وڵاتی ئێران لە پێوەندی لەگەل پلەبەندییەکانی جیهان لە بوارە جیاوازەکاندا بەردەوام پلەی نزمی هەیە و ئەوش بۆ ئەوە دگەڕێتەوە کە لەو وڵاتەدا سەرەڕای بوونی سەرچاوە ژێرزەوییەکان و بنچینەی ئابووریی باش ئاستی بژیوی خەڵک زۆر نالەبارە.