پشتیوانیی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی خوراسانی باکوور
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە، لە بەیاننامەیەکدا، پشتیوانیی خۆیان لە چالاکانی سێنفی- فەرهەنگیی خوراسانی باکوور ڕاگەیاند.
کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە، داسەپاندنی حوکم دژی ٧ چالاکی فەرهەنگی لە خوراسانی باکووریان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند: "ئەو حوکمە ناڕەوایە قەبووڵ ناکەن".
کانوونی سێنفیی مامۆستانی کوردستان/ سەقز و زیویە لە بەیاننامەکەدا پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە "چالاکیی سێنفی تاوان نییە" و خوازیاری "داخستنی دەسبەجێی دۆسیە دەسکردەکان" دژی ٧ چالاکی سێنفیی خۆرسانی باکوورن.
ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان، شورای هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە سێنفی- فەرهەنگییەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا باسی لە داسەپاندنی حوکمی ٤١ ساڵ زیندانی لە دۆسیەیەکدا بۆ ٧ چالاکی فەرهەنگیی خوراسانی کرد.
ئەو حوکمە داسەپاوە دژی ئەو ٧ چالاکە فەرهەنگییە لە دادگای گشتی، لە قۆناغی پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرایەوە.