پشتیوانیی ورمێلە كۆبانی، لەگەڵ هەڵسوكەوتی توند و دۆخی ئەمنیەتی بەرەڕوو بوویەوە+وێنە
15:49 - 19 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: خۆپیشاندانی پشتیوانیكردن لەكۆبانی، وەكوو شارەكانی دیكەی كوردستانی ئێران دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەكان و هەڕەشە كردن لە بەشداربووانی لێكەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزەكانی گاردی تایبەت لەورمێهێرشیان بردۆتە سەر خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی كورد و رێپێوانی ئەو هاووڵاتیانەیان لە پاركی \"تخم مرغ(هێلکە مریشک)\" بە توندوتیژی كێشاوە.
لەو گرژی و تێكهەڵچوونانەدا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە و ژمارەیەكی دیكەش دەستبەسەر كران.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە كوردە دەستبەسەركراوە شارام كازمیان راگەیەندراوە و دەوترێت دواتر لەئەنجامی فشاری و داوای دایكی ئازاد كراوە.
سەرچاوەكە باسی لە بانگهێشتی ئەو هاووڵاتییە كوردەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێكردووە و روونیشی كردۆتەوە، شارام كازمیان پێشتر بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی كۆبوونەوە سەردانی ناوەندە ئەمنییەكانی كردبوو، بەڵام دواتر ئەو مۆڵەتە لەلایەن \"شۆرای تەئمینی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە\" هەڵوەشێندرابوویەوە.
ناوەندە ئەمنییەكان بە بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانی پاركی \" تخم مرغ\"یان وتووە، بۆ كۆبوونەوەی هاووڵاتییان هیچ مۆڵەتێك دەرناكرێو هەركەسیش كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببات بە توندترین شێوە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكرێت.
فشار و هەڕەشەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێلەهاووڵاتییانی كوردی داكۆكیكار لە خەڵكی كۆبانی، لەلایەن مەئموورێكی ئەمنیەتی بەناوی \"خەلیلزادە\"ـەوە دەكرێ.
لەلایەكی دیكەوەی شەوی رابردوو لاوانی ورمێلە شارەكی ئیسلام ئاباد خۆپیشاندانێكیان بەمەبەستی مەحكووم كردنی سیاسەتی توركیا لەهەمبەر كۆبانیدا، بەڕێوە بردووە.
ئەو لاوانە دروشمی \"كۆبانی تەنیا نیە، شەهیدان زیندوون\"یان وتووەتەوە.
دوابەدوای خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی رۆژی پێنجشەممە و هەینی لە ورمێو ناوچەكانی دەورووبەری، گەشتی شەوانەی هێزە نیزامییەكان رووی لەزیاد بوون كردووە و دەوترێت كە لەگەڵ هەر چەشنە كۆبوونەوەیەكی چەند كەسی بە توندترین شێوە هەڵسوكەوت دەكرێ.
لەدرێژەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەكان و رێپێوانی پشتیوانی لەخۆراگری كۆبانی، خوێندكارانی ورمێلە هەوڵی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێكی هاوشێوە پاركی \"تخم مرغ\" بوون كە لەگەڵ دژكردەوەی حەراسەت و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەرەوڕوو بوویەوە.
یەكێك لەخوێندكارانی زانكۆی \"پەردیس\" بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئێمە وەكوو خوێندكارانی زانكۆی ورمێو زانكۆی ئازادی ئیسلامیی لە هەوڵی پشتیوانی لە كۆبانی بووین كە لەلایەن حەراستەوە رێگریمان لێكرا.
بەوتەی ئەو خوێندكارە كوردە، زیاتر لە ٣٠ خوێندكار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە بانگهێشت و لە سەرجەمیان بەڵێننامە وەرگیراوە كە مافی وەرێخستنی خۆپیشاندانیان نیە.
دژایەتی ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ورمێسەبارەت بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لەحاَلێكدایە كە بەرپرسانی دەوڵەت لە زۆربەی شارەكانی كوردستان لە بانگەوازێكدا داوایان لەهاووڵاتیان كردووە بە مەبەستی پشتیوانی لە كۆبانی بڕژینە سەر شەقامەكان.
زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی ناوەندی \"ورمێ\"یش لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی خۆیان لە خۆراگری كۆبانی دەربڕیوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، \" لەو دۆخە هەستیاردە یەكیەتی و هاودەنگ بوون لەگەڵ خۆراگری خەڵكی لەكۆبانی ئەركێكی ئینسانیی و نەتەوەی و هەر كەسێكی ئازادیخوازە\".
عوسمان مستەفا پوور، عێرفات ئەسغەری، عەبدوڵڵا بیسەلنوون، عەلی ئەحمەد سولێمان، مستەفا عەلی ئەحمەد، سووسف كاكەمەمی، عەلیرەزا رەسووڵی، ئەحمەد تەموویی، سیروان نژاوی، ئیبراهیم عیساپوور، خزر رەسووڵ مروەت، ئمیر مەلادۆست، فیرووز زارع، كەیوان ئیسماعیلی و محەممەد عەبدوڵڵاهی لەواژۆكارانی بەیاننامەكەن.
چالاكێكی سیاسیی كوردی دانیشتووی ورمێسەبارەت بە پشتیوانی ژمارەیەك لێپرسراوی دەوڵەتی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بە مەرجی پاراستن و بڵاو نەكردنەوەی ناوەكەی، بە ئاژانسی كوردپای وتووە، ناوەندە سیاسیی ـ ئەمنیەتییەكان كەوتوونەتە بەر شەپۆلی خرۆشانی ناڕەزایەتی خەڵكی كوردستان و پێویستە بە هەر نرخێك بێت خۆیان بە پشتیوانی خۆپیشاندان لەقەڵەم بدەن هەتا لەو رەوتە كۆمەڵایەتییە كەڵكاژۆی خراپی سیاسیی خۆیان وەربگرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزەكانی گاردی تایبەت لەورمێهێرشیان بردۆتە سەر خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی كورد و رێپێوانی ئەو هاووڵاتیانەیان لە پاركی \"تخم مرغ(هێلکە مریشک)\" بە توندوتیژی كێشاوە.
لەو گرژی و تێكهەڵچوونانەدا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە و ژمارەیەكی دیكەش دەستبەسەر كران.
شارام كازمیان لەسەر داوا و فشاری دایكی بەشێوەی كاتی ئازاد كراوە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، یەكێك لە خۆپیشاندەران لەكاتی سووتاندنی ئاڵای توركیادا كەوتە بەر لێدان و كوتانی هێزە ئەمنییەكان و كامێرای ئەو هاووڵاتییە كوردەش لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستی بەسەردا گیرا.شوناسی ئەو هاووڵاتییە كوردە دەستبەسەركراوە شارام كازمیان راگەیەندراوە و دەوترێت دواتر لەئەنجامی فشاری و داوای دایكی ئازاد كراوە.