پشتیوانیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان
14:12 - 6 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، پشتیوانی لە شۆفیرانی ماشینە بارهەڵگرەکان کرد.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا هاتووە: هەرچەند مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان داواكارییەكی پیشەیییە، بەڵام دەرهاویشتە و بەشێكە لەو قەیرانە ئابورییەی كە دەسەڵاتدارانی ڕێژیم بۆ خەڵكی ئێرانیان خولقاندووە.
دەقی ئەو بەیاننامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
ماوەی نزیك بە هەفتەیەكە شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان لە چەندین شاری ئێران و كوردستان لەوانە مەشهەد، هەمەدان، بوشێهر، ئیسفەهان، شیراز، سەقز، كرماشان، دیواندەرە و... بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتیی بەرامبەر بە جێبەجێ نەكردنی خواستە پیشەیییەكانیان مانیان گرتووە و سەرەڕای بەڵێنە بێبنەماكانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، مانگرتنەكان لە چەندین شاری جۆراوجۆر بەردەوامە.
هەرچەند مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان داواكارییەكی پیشەیییە، بەڵام دەرهاویشتە و بەشێكە لەو قەیرانە ئابورییەی كە دەسەڵاتدارانی ڕێژیم بۆ خەڵكی ئێرانیان خولقاندووە، خەڵك بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان تووشی چەندین كێشە و گرفت دەبنەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە کە كۆماری ئیسلامی ساڵانە چەندین میلیارد دۆلار خەرجی گرووپە توندڕەو و تێرۆریستییەكان لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەكات.
ئێمە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان لە مانگرتنی بەربڵاوی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان لە شارەكانی ئێران و كوردستان، هەروەها مانگرتن و ناڕەزایی چین و توێژە جۆراجۆرەکانی كۆمەڵگای ئێران، خوازیاری دەستەبەربوون و وەدیهاتنی داواكارییە ڕەواكانیانین.
وڵام نەدانەوە بە داخوازیی شۆفیرە مانگرتووەکان، نمونەیەكە لە پشتگوێخستنی ژیانی خەڵك لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیم ئیسلامی.
سەركەوتوو بێت مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكان لە شارەكانی ئێران و كوردستان، بڕووخێ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی