پشتیوانیی بنەماڵە، پێشی بە لابردنی شارەداری کرماشان گرت

20:49 - 5 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: بڕیاری شووڕای شاری کرماشان بۆ دوورخرانەوەی شارەدار لە ڕێگای ڕوونخوازیەوە(استیضاح) لەگەڵ دژکردەوەیی فەرمانداری ئەو شارە بەرەوڕوو بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمیسیۆنی ناسراو بە \"گونجاندنی پرسیار و وڵام\"(تطبیق استیضاح) لە فەرمانداریی شاری کرماشان دوای کۆبوونەویەک دەنگی بەوە دا کە لابردنی عەبدولڕەزا شەعبانی لە سەر کارەکەی \"لەگەڵ یاسا ناتەبایە\".

کۆمیسیونی ناوبراو بە ٥ دەنگی ئەرێنی و لە بەرانبەر ٤ دەنگی نەرێنی بەرەو ڕوو بووە کە ڕۆژی پێشتر شارەداری دوورخراوەی شاری کرماشان جارێکی دیکە لە سەر کارەکەی ئامادە بوو.

پشتیوانیی نەهێنی و کڕینی کات یەکێکی دیکە لەو کارانەیە کە لە سەر پرسی لابردن و هێنانەوە سەرکاری شارەداری پێشووی کرماشان باسی لێوە دەکرێت.

\"29603.jpg\"
دوکتور عەبدوولڕەزا شەعبانی سەرهەنگی پێشووی هێزی ئیتنزامی
مرساد نیوز سەر بە سپای پاسداران لە شاری کرماشان لەو بارەیەوە نوسیوویەتی: شەعبانی، شارەداری دووخراوی شاری کرماشان کە براکەی بەڕێوەبەری حیزبی میانەڕەوی (حیزبی ڕووحانی) لەو پارێزگایە دایە، بە هۆی پشتیوانی براکانی و نزیکانی خۆی لە بەڕێوەبەریە جۆراوجۆرەکانی شاری کرماشان بەشدارن مەبەستی پێچەوانە ڕوونخوازی بێت و ئەو پۆستە بە شارەدارە نوێیەکەی شاری کرماشان نەدات.

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بڕیاری کۆمیسیۆینی فەرمانداریی شاری کرماشان ڕایگەیاند: کۆمیسیۆن لە فەرمانداری شاری کرماشان کۆبووە و پرسی گونجاندنی پرسیار و ڵام بەپێی یاسا دەبێ، کە فەرماندار و جێگرەکەی
لە هاوشارییەکانی شەعبانین و یەکێک لە براکانی شەعبانی ئەندامی حەراستی فەرمانداری کرماشانە.

لە دژکردەوەیی ئەم هەواڵەی فەرمانداری کرماشان، سەید حوجەتوڵڵا مووسەوی ئەجاقی ئەندامی شووڕای شاری کرماشان بە هەواڵدەریی \"مێهری\" گوت: \"لە شووڕا، ڕەوتی پرسیار و وڵام بە شێوەی مجلیس بەڕێوە دەچێت و شارەداریی کرماشان ئەگەر لەو پرۆسەیە کەم و کۆری بەرچاو کەوت، دەبێ لە دیوانی دادپەروەری باسی بکات.\"

یەکێکی دیکە لە ئەندامانی شووڕای شاری کرماشان گووتی: ڕەوایی و ناڕەوایی بوونی شارەدار تەنیا لە ڕێگای دەنگی ئەندامانی شووڕا دەبێ هەوڵی کۆمیسیۆنی ناوبراو پرسێکی \" بە تەواوەتی سیاسی و بەپێی پەیوەندیی نەدیتراوەکان \" ڕووی داوە.

عەبدوولڕەزا شەعبانی سەرهەنگی هێزی ئینتزامیی بووە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە پۆستی شارەداری کرماشانی وە ئەستۆ گرت.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەم چەند ڕۆژەی دووایدا باس لە بەکاربردنی دەسەڵات لە لایەن براکەی شەعبانی لە ناوەندی سەرکۆماری بۆ هەڵبژاردنی شەعبانی وەکوو شارەداری کرماشان دەکەن و کە بە دانی ١٥٠ میلیارد تمەن ئەو پۆستەی بە دەست هێناوە.

بەکارهێنان و دامەزراندنی هێزە ناخۆجێیەکان و بەڵێنی دانی یارمەتی ١٠میلیۆنی خانووبەرە بۆ هێزەکانی شارەداری بە پارەیەکی دیاری کراوە وە، بە یەکێک لە هۆکارگەلی لابردنی شارەداری کرماشان ناو بردووە.
 
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو شارە ٩٧٠ هەزار کەسییەکەی کرماشان، چەندین شارەداری نوێ بە خۆوە بینیوە کە زۆربەیان بە هۆی گەندەڵی ماڵی و نەبوونی بەڕێوەبەری لە کارەکەیاندا دوور خراونەتەوە.

لینک مرتبط:
شهردار \"نظامی\" کرمانشاه از کار برکنار شد