پشتیوانی کامکارەکان لە تووشبوانی نەخۆشیی \"MS\" لە کوردستان+وێنــه

16:31 - 28 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لەناسراوترین گرووپەکانی ژەنین و هونەریی کوردستان، کۆنسێرتێکیان بە مەبەستی پشتیوانی ماڵیی لە تووشبوانی نەخۆشیی \"ms\" بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەدرێژەی چالاکیەکانی خێرخوازانەی کامکارەکان، ئەو گرووپە دوای حەوت مانگ هەوڵی بەردەوام سەرەنجام شەوی رابردوو کۆنسێرتێکیان بەڕێوە برد.

کۆنسێرتەکە بە چەند پارچە مۆسیقای کوردی دەستی پێکرد و بڕیارە داهاتی ئەو کۆنسێرتە پێشکەش بە تووشبوان بە نەخۆشەکانی \" ms\"‌لە کوردستان بکرێت.

هەواڵدەریی ئیرنا باسی لەپێشوازی گەرمی هاووڵاتییانی کورد لەو کۆنسێرتەدا کردووە و کۆنسێرتەش بەهاوکاری ئەنجومەنی \" ms \"‌ـەکانی ئوستانی کوردستان پێکهاتووە.

بەوتەی ناسر رشادمەنش بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە، بۆ هەڵواسینی ئاگاداری و پوستێر لەناو شاری سنەدا پێویستی بە مۆڵەت و ئیزنی بەرپرسانی ئوستان هەبوو، کەلە ئەنجامدا تەنیا ئیزنی پێنج پوستێریان دا.

هووشەنگ کامکار پێشتر ئامانجی سەرەکیی لەو کۆنسێرتە، راکێشانی سەرنجی هاووڵاتییان بۆ لای نەخۆشەکانی \" ms \" بوو.

هەر لەو کۆنسێرتەدا دوو پارچە گۆرانیش بە یادی مامۆستا عەباس کەمەندی چڕدراوە.

بیژەن کامکار ژەنیاری دەف و گۆرانیبێژی بەشی کوردی، پەشەنگ ژەنیاری سەنتوور، قەشەنگ سێ‌تار، ئەرژەنگ زەرب، ئەرسەلان عوود و گۆرانیبێژ، ئەردەشیر کەمانچە، ئەردەوان سەنتوور، هانا دەف، سەبا و نەیریز ژەمیاری تار، پێکهێنەرانی ئەو گرووپە مۆسیقایە بوون.

بە شێوەی فەرمی ٢٨٥ کەس نەخۆشی \"ms \" لەسنەدا هەیە و لە سەقزیش ١٥٠ نەخۆشی دیکە ئەندامی ئەنجومەنی \"ms\"‌ن، بەڵام دەوترێت زیاتر لە دوو هەزار نەخۆشی لەو چەشنە لەئوستانی کوردستان هەیە.

نەخۆشی MS یان multiple sclerosi یەکێک لە باوترین و ناسراوترین نەخۆشییەکانی مێشک و ئەعسابە و زیاتر لەنێوان تەمەن ١٨ بۆ ٤٠ ساڵ روو دەدات.

تێکچوونی هەستیاری، بێ‌توانای لە رێگە روێشتن، لاواز بوون جەستە و کەم بینایی لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەن.
\"22168.jpg\"

\"22169.jpg\"

\"22158.jpg\"

\"22159.jpg\"

\"22160.jpg\"

\"22161.jpg\"

\"22162.jpg\"

\"22163.jpg\"

\"22164.jpg\"