پشتگیری دووکاندارانی شاری سنە له ڕێفراندۆمی کوردستان

20:46 - 27 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە دووکاندارانی شاری سنە پشتیوانیی خۆیان لە پرسی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دروشمی \"بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم\" پشتگیری خۆیان لە بەڕێوەچوونی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربڕی.

کاسبکارانی شاری سنە ئەمڕۆ ٢٧ی خەرمانان، پشتگیری خۆیان لە بەڕێوەچوونی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ سێپتامبر ڕاگەیاند.

حەوتووی داهاتووە ٢٥ سێپتامبر بەرانبەر بە ٣ی ڕەزبەر، لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر سەندووقی دەنگدان.