پيشانگای شێوەكاری و ئەنیمەيشێنی ماشەڵڵا محەممەدی لە هەولێر دەكرێتەوە
21:21 - 25 جۆزەردان 2712
كوردپا: حەفتەی داهاتوو لە گەلەری مێرگ لە شاری هەوڵیر پیشانگایەك بۆ ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكار و ئەنیمەيشن سازی كوردی ئێران دەكرێتەوە.
ماڵپەڕی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، كاتژمێر حەوتی ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی حەفتەی داهاتوو لە گەلەری مێرگ لە شاری هەولێر پیشانگایەكی شێوەكاری بۆ ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكاری خەڵكی سنە دەكرێتەوە و تێیدا چەندین وێنە و بەرهەمی ئەنیمەیشنی خۆی پیشان دەدات.
ئەو پیشانگایە لەلایەن رێكخراوی \"ئارارات رۆڵ\"ەوە رێك دەخرێت.
ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكار و ئەنیمەشێن ساز لە شاری سنە لەدایك بووە و هەتا ئێستا جیا لە خوڵقاندنی دیان بەرهەمی شێوەكاری، چەندین ئەنیمەيشێنی ساز كردووە و لە چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداری كردووە و خەڵاتی بەدەستهێناوە.