پزیشکێک لە شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:46 - 7 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان، پزیشكێک بە ناوی "نگین ئیبراهیم‌زادە" کچی مەنسوور خەڵکی گوندی "گونبەد" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، پاش هەوڵدان بۆ خۆکوژی گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پزیشکە ٧ ڕۆژ پێش بەهۆی خواردنی "ژەهر" هەوڵی دابوو خۆی بکوژێت و ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لەدەست دا.

دەوترێت ئەو پزیشکە بەهۆی "کێشەی بنەماڵەییەوە" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دوکتور نگین ئیبراهیم‌زادە پزیشکی بنەماڵە بووە.