پزیشکێک لە شاری سنە خۆی کوشت

13:31 - 29 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنە پزیشکی کورد لە شاری سنە بە هۆکاری نادیار بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پزیشکێک لە شاری سنە هەوڵی خۆکوژی دا.

شوناسی ئەو پزیشکە بە ناوی \"ئارەزوو قوبادی\" تەمەن ٣٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو پزیشکە کوردە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

\"\"هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەو پزیشکە کوردە ناڕوونە.

ساڵی ڕابردوو ناوەندی فەوریەتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوی بێهزیستی ئێران، بێ هیوایی وەک سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژی لە ئێران ئەژمار کرد و داوای لە ڕاگەیەنەکان بە تایبەتی دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئیسلامیی کرد، زیاتر بەرنامەی شاد و پێکەنینی بڵاو بکەنەوە.

بە بڕوای کارناسانی دەرونناسی، دەزگای نیزامی و قەزایی دەبێ کۆتایی بە هەڵاواردن و نادادپەروەری و دزی کردن کە تۆوی بێ هیوای لە کۆمەڵگادا دەچێنێ، بهێنێت و ئەم پرسە بە جیددی وەربگرێت و بەربەرەکانێیان لەگەڵ بکات.