پزیشکێک بە شێوەی گوماناوی لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا

11:16 - 6 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە، بە ناوی "دوکتۆر محەممەد سادق واحیدی" بە شێوەی گوماناوی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.

ئەو پزیشکە لە بەشی ئوڕژانسی نەخۆشخانەی سنە بووە و پاش دوو ڕۆژ تەرمەکەی لە ژووری کارەکەی لەو نەخۆشخانەیە دۆزراوەتەوە.

هەتا ئێستا زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان لەو پەیوەندییەدا ڕوونکردنەوە و وردەکاریی بڵاو نەکردووەتەوە.