"پریسا سەیفی" بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە

10:35 - 2 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ڕەشەمە "پریسا سەیفی" خەڵکی کامیاران، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە، لە ١٢هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون اصلاح و تربیت) بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی شاری سنە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکەکان باری تەندروستیی ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.

ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردە، پاش چەند تاقیکارییەکی پزیشکی دووبارە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە گەڕێندراوەتەوە و هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەتا کاتی ئازادکرانی درێژە بە مانگرتنەکەی خۆی دەدات.

"پەریسا سەیفی"، خوێندکاری بواری "هونەر و گرافیک"، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، لە سنە و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.