پرۆژەی دروست کردنی نەخۆشخانەی ئابدانان پاش ٥ ساڵ بە نیوەچڵی ماوەتەوە + وێنە

22:20 - 3 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: پرۆژەی دروست کردنی نەخۆشخانەی ئابدانان پاش تێپەڕبوونی ٥ ساڵ لە دروستکردن، هەتا ئێستا بەنیوەچڵی ماوەتەوە و هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەدیوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەردی بناغەی دروست کردنی نەخۆشخانەی ئابدانان داندرا و بەرپرسانی پەیوەندیدار رایاناگەیاند، کە لەماوەی ٢ ساڵدا ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێ دێت، بەڵام پاش تێپەڕ بوونی ٥ ساڵ، ئەو پڕۆژەیە بەنیوەچڵی ماوەتەوە.

کەمتەرخەمی لە رەوتی دروستی کردنی ئەم پرۆژەیەدا بە شێوەیەک بووە کە نوێنەری خەڵکی ئابدانان لە مەجلیسی ئێران چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕیوە و رەخنەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان گرتووە.

شاری ئابدانان بە ٥٥ هەزار کەس حەشیمەتەوە لە ٢٢٠ کیلۆمیتریی باشووری شاری ئیلام هەڵکەوتووە و یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئەو شارە، نەبوونی نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانییە کە هەتا ئێستاش شاری ئابدانان تەنیا ١ نەخۆشخانەی هەیە و هاووڵاتییانی ئەو شارە بۆ چارەسەریی نەخۆشەکانیان سەردانی شاری ئیلام دەکەن.

\"12181.jpg\"


\"12180.jpg\"


\"12182.jpg\"