پرسی نەتەوەكان و سزای سێدارە لەئێران، لە بنكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ـ ژنێڤ تاوتوێ‌كرا

17:03 - 24 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدووەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سویس، پرسی پێشێڵكردنی مافی نەتەوە و ئایینە جیاجیاكان و هەروەها سزای لەسێدارەدان لەئێران، هاتۆتە بەر باس.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ٢٢‌ی جۆزەردان، هەر دوو رێكخراوی \"ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەكانی مرۆڤ و رێكخراوی \"مەڕاپ(بزووتنەوەی دژ بە راسیزم و بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان)\" هاوكات لەگەڵ هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی بیست و شەشەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆنفڕانسێكیان بەڕێوە برد.

\"20517.jpg\"
لەو كۆنفرانسەكەدا دوایین بارودۆخی نەتوەکانی ئازەری، بەلووچ، توركمەن، كورد، عەرەب و کەمایەتییە مەزهەبی و ئایینەەکانی وەک سوننی، دەروێشە گونابادییەكان، یارسان و بەهاییەكان هاتۆتە بەرباس و لێكدانەوە.

لەو كۆنفرانسەدا كەماڵ سیدۆ بەنوێنەرایەتی \"كۆمەڵەی نەتەوە هەڕەشە لێكراوەكان\" گوتاری پێشکەش کردووە و باسێكی لەسەر بارودۆخی كەمایەتیەكان كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا كەریم عەبدیان بە نوێنەرایەتی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ لەو كۆنفرانسەدا بەشدار بووەو باسێكی لەسەر دۆخی عەرەبەكانی ئێران کردووە و لە قسەكانیدا ئاماژەی بە باری خرابی گوزەرانی ئەو هاووڵاتیانە و هەروەها پیسبوونی ئاوی ناوچە عەرەب نشینەكان كردووە.

یەكێكی دیكە لە گوتاربێژانی كۆنفرانسەكە دكتور گوڵ‌مۆراد مۆرادی بووە و ئەویش بە نوێنەرایەتی ناوەندی زاگرۆسەوە، لەسەر قوربانیانی مین لە ئێران و بەتایبەت كوردستان بابەتی پێشكەش كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لەدووهەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ژنێڤ، پرسی سزای لەسێدارەدان لەئێران، تاوتوێ‌كراوە.

رۆیا ئەشرەف ئابادی چالاكیی سیاسی، بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی قوربانیانی دەیەی٦٠ی هەتاوی لەئێران، نیما پوور یەعقووب خوێندكار، مینا ئەحەدی دامەزرێنەری كۆمیتەی دژی \"بەردەباران\" و حوسێن نایب هاشم چالاكی مافی مرۆڤ لەئاخێوەرانی ئەو سیمینارە بوون.

هەروەها \"ئەمجەدحوسێن پەناهی\" چالاكی مافی مرۆڤی كورد یەكێكی دیكە لەبەشدارانی سیمینارەكە بووە و باسی لە \"زیندانیانی عەقیدەتی كوردی مەحكووم بە سێدارە\" كردووە.

حوسێن پەناهی وێڕای خستنەڕووی ناوی زیندانیانی عەقیدەتی مەحكووم بە سێدارە گوتوویەتی: لەحاڵی حازردا ٥٣ زیندانی عەقیدەتی كورد چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوكمی لەسێدارەدانن.
\"20518.jpg\"

\"20519.jpg\"

\"20520.jpg\"

\"20521.jpg\"